دواین هەواڵ

جیهان‌

 28/05/2023

ئەمڕۆ چارەنوسی ئەردۆغان و کلیچدار ئۆغلۆ یەکلایی دەبێتەوە

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ یەکشەممە، پرۆسەی دەنگدان لە گەڕى دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەستی پێ کرد کە تیایدا زیاتر لە 60 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان ھەیە.

دواى ئەوەى لە 14ى ئایار هیچ کاندیدێکى سەرۆک کۆمارى تورکیا نەیانتوانى بەربەستى (50+1) تێپەڕێنن، ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئایار، پرۆسەی دەنگدان لە گەڕى دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەستی پێ کرد.

ئەم پڕۆسەى دەنگدانە کاتژمێر 8:00ی بەیانى ئەمڕۆ، دەستیپێکرد و بنکەکانى دەنگدان بەڕوى دەنگدەراندا کرانەوە، پڕۆسەکەش تا کاتژمێر 5:00ى ئێوارە بەردەوام دەبێت.
لە ھەڵبژاردنەکەى ئەمڕۆدا، زیاتر لە 60 ملیۆن دەنگدەر کە تەمەنیان لە سەرو 18 ساڵەوەیە مافی دەنگدانیان ھەیە و 191 هەزار سندوق بەسەر هەزار و 94 بنکەى دەنگداندا دابەش کراون.

ھەریەک لە کاندیدی ھاوپەیمانیی "میللەت"، کەمال کڵچدارئۆغڵو و کاندیدی ھاوپەیمانیی "جمھور" رەجەب تەیب ئەردۆغان و لە ھەڵبژاردنەکاندا کێبڕکێی دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرکۆمار.

بەپێی ئەنجامە کۆتاییەکانی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە تورکیا لە گەڕى یەکەمی ھەڵبژادنەکاندا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەدا 49.52 و کەمال کڵچدارئۆغڵو سەدا 44.88، دەنگەکانیان بەدەستھێنابو .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP