دواین هەواڵ

کوردستان‌

 28/05/2023

بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان کۆبوویەوە

هەرێم نیوز

بارزانی لە سەڵاحەدین، پێشوازی لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بە سەرۆكایەتیی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتیی بزووتنەوەکە سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردووە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ كرا.

هاوکات، "ڕۆشناییش خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و ناوخۆیی هەرێمی كوردستان و پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دەستگرتن بە بەها و پڕەنسیپە باڵاكان و ئەو بابەتانەی ڕەهەندی نیشتیمانیان هەیە."

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، "بارزانی پێزانینی بۆ هەڵوێستە نیشتیمانی و مێژووییەكانی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان هەبوو و جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كردەوە."

May be an image of 7 people, dais and the Oval Office

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP