دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 22/08/2023

بۆ ئەوەی ببیتە باشترین دایک و باشترین پەروەردەیی منداڵەکانت بکەیت

ھەمین شێرزاد 
بەتەنھا خوێندنەوەی کتێب بەس نییە لەسەر پەروەردە.
بەژداری کۆرسات و دەوراتیش بەتەنھا ناتوانێت ئەوەت پێبدات کەپێویستە بۆ بوون بەوەی ئەتەوێت  .
باشترین شت بۆ ئەوەی  ببیت بە دایکێکی نمونە .
ئەوەیە ھەموو ئەوشتانەی دەربارەی پەروەردە ئەیخوێنێیتەوە .
بیکەی بە کردار و لە ژیانی رۆژانەتدا جێ بەجێی بکەیت .
تەنھا لە رێگەی قسەکردنەوە نا بەلکو لە رێگای ئەو شێوازە مامەڵەیی رۆژانە بەکاری دەھێنی بەرامبەر مندالەکەت .

ئێمە چەند قسەبکەین و بمانەوێت لە رێگەی قسەکردنەوە ئەوشتە بگەیێنین کە پێمان وایە باشە ، بەلام ناتوانین چونکە مندال سەیری ئەوە دەکات کە پێشکەشی ئەکەیت لە شێواز و مامەڵەکردن 
بۆیە شێوازێکی تەندروستانە بەکار بھێنە  و بزانە لە چ کاتێکا چ ھەلسوکەوتێک ئەکەیت. 
کاتێ کە نا ئارام و تورەییت ھەستەکەییت پەستانێکی زۆرت لەسەرەو لە ھەموو لایەکەوە فشارت بۆدێت ، پێویستە نەیرێژی بە منالەکەت یان ئەوە وات لێ نەکات مامەلەیەکی ھەلە بکەیت و ئاراستەی پەروەردەی مندالەکەت بگۆریت .
زۆرینەی ئەو دایکانەی کە مندالەکانیان کێشەی قسەکردنیان ھەیە باسی کێشە بایەلۆژیەکان ناکەم ،بەلکو باس لەو کێشانە ئەکەم کە بەھۆی بارودۆخی کۆمەلایەتیەوە وای کردوە مندالەکە بێدەنگی ھەلبژێرێت و قسەنەکات  ، دلنیام بە گۆرینی شێوازی مامەلەیان دەتوانن مندالەکانیان بە قسەکردن بێنن .
مندال بەتەنھا پێویستی بەوە نییە  کە پری کەی لە ماددە  ھەموو شتەکانی بۆ دابین بکەیت نا بێگومان ئێمە نالێین ماددە گرینگ نییە گرینگە بەلام مەعنەویەتی مندالەکەت گرینگترە
لە پەروەردە باش لە بەھای جوان و شێوازی دروستی بیرکردنەوە .

ببە بە ھاوڕێی مندالەکەت ھەستی پێ بکەو لێی تێبگە وای  لێبکە ھەستەکانی  بۆت دەربرێت ، مەڵێ بێدەنگبە مەڵێ تۆ نابێ قسە بکەیت تۆ مندالی ھەموو ئەو وشانە متمانەی مندالەکەت لاواز ئەکەن و منداڵەکەت وێران ئەکەن .
بۆئەوی مندالەکەت گەشەبکات و متمانەی بەخۆی ھەبێت و خۆی بناسێت و بتوانێت کەسایەتیەکی جوان و تەندروستی ھەبێت .

تۆی دایک ئەندازیاری بناغەی منداڵەکەتی .
ئەندازیارێکی نموونەیبە بۆ ئەوەی بتوانیت باشترین و بەھێزترین.
بناغەی کەسایەتی بۆ مندالەکەت دروست بکەیت .

کە دەلێین دایک مانای ئەوە نییە کە باوک بێ بەرییە لە پرۆسەی پەروەردەکردی مندال نا بەلکو دایک کۆلەکەی پەروەردەیە و بەرکەوتن و کاتی زیاترە لەگەل مندال 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP