دواین هەواڵ

کوردستان‌

 51 خولەک پێش ئێستا

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: دەبێت ڕێگری بکرێت لەوەی خاکی عێراق ببێتە هەڕەشە بۆ سەر سعوودیە

هەرێم نیوز

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد کە کرانە سەر بۆرییەکانی نەوتی سعوودیە، هاوکات پاڵپشتیی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی ئەو وڵاتە دووپات کردەوە.

پاڵپشتی بۆ سعوودیە و ڕێکارەکانی بەغدا
ئەمڕۆ شەممە، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە کرانە سەر بۆرییەکانی نەوت لە شانشینی عەرەبیی سعوودیە و پاڵپشتیی تەواوی خۆمان لەگەڵ شانشینی سعوودیە و پەرۆشیمان بۆ ئاسایش و سەقامگیرییەکەی دووپات دەکەینەوە."

هەروەها سەرۆکایەتیی هەرێم پشتیوانیی خۆی بۆ هەوڵ و ڕێکارەکانی بەغدا دەربڕیوە و ئاماژەی بەوە کردووە: "پشتیوانی لەو ڕێکارانە دەکەین کە حکوومەتی فیدراڵیی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لەو دەستدرێژییانە و ئاشکراکردن و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی، دەیگرێتەبەر."

هۆشداری لە بەکارهێنانی خاکی عێراق دژی دراوسێکان
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هۆشداری دراوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە بەکارنەهێنانی خاکی عێراق بۆ پەلاماردانی وڵاتانی ناوچەکە و جەخت کراوەتەوە: "نابێت خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی هیچ هەڕەشە و دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ.

ڕێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان، دراوسێیەتیی باش و پەنابردنە بەر دیالۆگ و هاوکاری، گونجاوترین ڕێگەن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و پتەوکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP