هەرێم نیوز
بەهۆی بڕیارێکی ئاسایشی ناوخۆی کۆبانێ بۆ گواستنەوەی دەستگیرکراوان بۆ زیندانی حەلەب، ئاگر لە زیندانی شارەکە کەوتەوە و بەپێی ئامارە پزیشکییەکان ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.
پاشخانی ئاڵۆزییەکان و دەستگیرکردنی گەنجان
شەوی ڕابردوو گەنجانی کۆبانێ ناڕەزاییان دەربڕی لە دژی شەهیدکردنی (سیپان حوزنی) و هێرشیان کردە سەر ئاسایشی ناوخۆی کۆبانێ. لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە ٢٧ گەنج دەستگیرکران، کە ١٠ کەس ئازادکران و ۱۷ گەنجیان خرانە زیندانی کۆبانێوە.
هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە و ئاماری قوربانییان
بەهۆی ئەوەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بڕیاریان داوە ئەو گەنجە دەستگیرکراوانە ببەن بۆ زیندانی حەلەب، گەنجە دەستگیرکراوەکان لە زیندانی ئاسایشی ناوخۆ ئاگر دەکەنەوە.
بە وتەی پزیشکی نەخۆشخانەی کۆبانێ کە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی ئاگرەکەوە ٢٦ کەس لەناو زیندانی کۆبانێ بریندار بوون؛ لەو ژمارەیە ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ۱۷ی دیکەشیان بریندارن.