هەرێم نیوز
ئهمڕۆ یەکشەممە لە سەلاحەدین سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئیئتیلافی نیشتیمانی کرد.
بارهگای بارزانی بڵاویكردهوه كه له دیدارهكهدا، بارزانی، سهرۆكی پارتی و ئهیاد عهلاوی، سهرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانی بیرورایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتەکان ئاڵوگۆڕ كردوه.
ئەوەشى خستۆتەڕو، " پەیوەست بە کێشەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی و پەیوەندییەکانی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ هەردوولا جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی گرفتەکان کردەوە بەر لەوەی گرفتەکان پەرە بستێنن و قووڵتر ببنەوە. ئەویش بەپێی دەستوور و لە ڕێگەی دیالۆگی بەردەوام.
