دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 22/09/2023

جۆرو نیشانەکانی خوێن مەین کامانەن ..!!

ئا: دەریا

جۆرەکانی خوێن مەین کامانەن ..!!

یەكەم :خوێن مەیینی دڵ

دووەم:خوێن مەیینی مێشك، لە مێشكدا ڕوو دەدات و كێشەی خەو دروست دەكات

سێیەم: خوێن مەیین لە سكدا

چوارەم:مانەوەی خوێن لە سییەكان، كاتێك مەیینی خوێن كار لە سییەكان دەكات

پێنجەم: مەیینی خوێن لە قاچەكان، تاكە گرفتی مەیینی خوێن لە قاچەكان ئەوەیە كە نیشانەی نییە

نیشانەکانی خوێن مەین چین ..!!

یەکەم: کۆکەی لەناکاو

یەکێکە لە نیشانەکان، پێویستە لەگەڵ کۆکەش سەرنجی هەناسەدان و لێدانی دڵت بدەیت.

دوەم: هەناسەتەنگی

هەناسەتەنگی زۆرجار بەهۆی مەیینی خوێنەوەیە، کە خوێن بەباشی ناگات بە سیەکان و هەناسەنگی دروست دەکات.

سێیەم: ئازار

کاتێک خوێن ناگەڕێتەوە بۆ دڵ چەند نیشانەیە لە جەستەدا دەردەکەوێت، وەکو سوربونەوە، ئاوسان، بەرزبونەوەی پلەی گەرمی و ئازار لە دەست و قاچ.

چوارەم: ئازاری سنگ

کاتێک ئازار لە سنگدا هەیە، هەناسەت قورسە پێویستە بە خێرایی سەردانی پزیشک بکەیت.

پێنجەم: سوربونەوەی پێست

یەکێکە لە دیارترین نیشانەکانی مەیینی خوێن، کە دەتوانرێت ببینرێن لە شێوەی هێلی سور لەسەر پێست یان شین بونەوە.

شەشەم: ئاوساوی پێ

یەکێک لە هۆکارەکانی ئاوساوی پێ مەیینی خوێنە، کە ئۆکسجینی پێویستی پێناگات، پێویستە چارەسەر بکرێت.

بەھیوای لەش ساغی بۆھەمولایەک



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP