هەرێم نیوز
نه‌خۆشخانه‌ی هیوا رایگه‌یاند، لەماوەی یەک. رۆژدا "25 نەخۆشی تازە تۆمارکراون، هه‌زار و 170 نەخۆش سەردانى نەخۆشخانەی هیوایان كردوە، چوار هه‌زار و 320 پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر بۆ نەخۆش ئەنجامدراون".
ئەمشەو سێشەممە 21ی 11ی 2023، نه‌خۆشخانه‌ی هیوای تایبه‌ت به توشبوانی شێرپه‌نجه له شاری سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "سەرەڕای هەمو گرفتە داراییانەی کە هەیە، بەڵام هێشتا توانیومانە خزمەت گوزاریەکان لە ئاستێکی باڵادا بێت هیوادارین ئەم خزمەتامە بەردەوام بێت و پشتیوانی هەمو لایەک هەبێت و گرفتە دارایەکان نەبێتەهۆی لاوازبونی خزمەتگوزاریەکانمان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە".
ئەوەش هاتووە، "25 نەخۆشی تازە تۆمارکراون، هه‌زار و 170 نەخۆش سەردانى نەخۆشخانەی هیوایان كردوە، چوار هه‌زار و 320 پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر بۆ نەخۆش ئەنجامدراون".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، 164 نەخۆش پشكنینی تیشك و سۆنەر و ئیكۆیان بۆ کراوە، 264 نەخۆش کیمیاییان وەرگرتوە و هەروەها 715 نەخۆش چارەسەری پێویستیان وەرگرتوە، هاوكات 105 نەخۆش لە بەشی فریاکەوتنی خێرا داغڵ بون و 453 نەخۆش لە قاوشە جیا جیاکانی نەخۆشخانە داغڵ کراون و چارەسەری پێویستیان وەرگرتوە.