هەرێم نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە پێکهێندراوە، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و، لەگەڵ شاندێکی ئەمنی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆییەوە سەرپەرشتیی دەکرێت، کۆبووەوە.
لیوا تارق ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دوای کۆبونەوەکە له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌كی ئه‌منی به‌غدا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و كۆبونه‌وه‌یه‌ك به ئاماده‌بونی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ به‌ڕێوه‌چو، باس له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كرا هه‌رچه‌نده به گشتی هه‌رێمی كوردستان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شدار نییه، به‌ڵام "كه‌ركوك، موسڵ و دیارنییه بۆ ئێمه گرنگه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان له رۆژی 16ی 12 له‌گه‌ڵ ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن، رێككه‌وتنێكی باش كراوه له‌گه‌ڵ لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنی عێراق كه چۆن بتوانرێت له بنكه‌كانی ده‌نگدان له ناوچه‌ی 140 هێزی هاوبه‌ش هه‌بێت له‌نێوان هێزی عێراقی و هێزی هه‌رێمی كوردستان، به‌رنامه‌یه‌كی زۆر باش دانراوه بۆ پاراستنی بنه‌كه‌كانی ده‌نگدان.
هەروەها تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق کە هاوکات ئەندامی شاندە ئەمنییەکەی عێراقە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە، پاراستنی پرۆسەی هەڵبژاردن بوو لە ناوچەکانی سەر بە ماددەی 140، بەتایبەت لە کەرکووک، نەینەوا و دیالە، چونکە ئەوە ناوچانە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستانیش گرنگیی خۆیان هەیە".
خەفاجی، وتیشی، کۆبوونەوەکە بەرهەمداربوو و گتفوگۆمان کرد لەسەر پەرەدان بە هەماهەنگییە ئەمنییەکەی نێوانمان و داوامانکرد هەردوو ژووری ئۆپەراسیۆنی هەرێمی کوردستان و بەغدا بەردەوام لە پەیوەندیدابن بۆ ئەوەی هەموو ئەو ئاڵنگارییانە نەهێڵدرێن کە لەوانەیە لە رۆژی هەڵبژاردن بێنە پێشمانەوە.
باسی لەوەشکرد، لە هەردوو رۆژی هەڵبژاردنی تایبەت و گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، بەهیچ شێوەیەک قەدەغەی گشتیی هاتووچۆ راناگەیەندرێت.
بڕیاره 18ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی له‌وجۆره‌یه له ساڵی 2005وه له كه‌ركوك.