هەرێم نیوز
دوای مانگێک بە رۆژووبوون و جەژن کردن، بەشێک لە هاووڵاتییان تووشی نەخۆشی و گرفتی تەندروستی دەبنەوە، کە زۆرینەیان بەهۆی خۆراکی ناتەندروست و رێکنەخستنی خۆراکەکانەوەیە.
کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک رایدەگەیەنێت: دوای رۆژووی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز جه‌سته‌ی مرۆڤ رادێت له سه‌ر شێوازێکی دیاریکراو له خواردن؛ ئەوه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خواردنی بڕێکی زۆر له خۆراک له رۆژانی جه‌ژن و به‌تایبه‌ت نانی به‌یانی یه‌که‌م رۆژ کاریگه‌ری خراپی هه‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ.
رێنماییەکانی ئەو پزیشکە بۆ رۆژانی جەژن بریتین لە:..
1-باشترە نانی به‌یانی رۆژانی جه‌ژن، هه‌مان خۆراکی پارشێوی مانگی ڕه‌مه‌زان، یان هاوشێوه‌ی نانی به‌یانی ڕۆژانی پێش ڕه‌مه‌زان بێت؛ وه‌ک نان و ماست، په‌نیر، هێلکه، بۆیە هه‌وڵبدەن، خواردنی ته‌قلیدی به‌یانی یه‌که‌م ڕۆژی جەژن، دوابخەن و نیوه‌ڕۆ بخورێت.
2- ئه‌گه‌ر هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو، به‌یانی یه‌که‌م، خواردنی جه‌ژن ئاماده‌کرا؛ ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بکه‌ن :
• خواردنی بڕێکی که‌م له برنج و شله؛ هه‌وڵ بدرێت یه‌ک جۆر شله بخورێت.
• یه‌ک جۆر گۆشت لێبنرێت یان بخورێت و بڕی که‌م و بێ چه‌وری لێ بخورێت، نه‌وه‌ک گۆشتی سوور و مریشک و قه‌ل هه‌مووی له یه‌ک کاتدا؛ ئه‌وه‌ی تری هه‌ڵگره بۆ ژه‌م و ڕۆژه‌کانی تری جه‌ژن، هه‌ڵبه‌ت باشتریشه بیبه‌خشیت به خێزانه که‌م ده‌رامه‌ته‌کان.
•یاخود به‌یانی یەکەم رۆژی جەژن، یه‌ک یان دوو شیش گۆشت یان سینگی مریشک یان جگه‌ری بر‌ژاو بخورێت، له جیاتی برنج و شله.
3- خواردنی ژه‌می نیوه‌ڕۆ و ئێواره له کاتی خۆیدا، گرنگه ئێواران خواردنی سووک بخورێت.
4- خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر له ئاو له نێوان ژه‌مه‌کان به‌درێژایی ڕۆژه‌که، به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و زیاتر هیلاکبوون له چاو ڕۆژانی ڕه‌مه‌زاندا.
5- خۆت به دووربگره، له خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گیراوه و خواردنه‌وه گازیه‌کان؛ ئه‌گه‌ر حه‌زت لێکرد شه‌ربه‌تی فریشی که‌م شه‌کر بخۆرەوە.
6- دوورکه‌وتنه‌وه له خواردنی شیرینی و چوکلێت و بڕێکی زۆر له چه‌رەس، ئه‌گه‌ر خواردت بڕێکی که‌م له چه‌ره‌سی کاڵ و که‌م سوێری بخۆ.
7- خواردنی سه‌وزه و میوه زۆر گرنگه، به تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی بڕێکی زۆر ئاویان تێدایه وه‌ک ترۆزی، خه‌یار، کاڵه‌ک، مزره سێ‌و، شووتی، قه‌یسی، هه‌وڵ بده سێ جار له نێوان ژه‌مه‌کاندا میوە بخوێت، ئه‌گه‌ر حه‌زت له شیرینی بوو؛ میوه‌ی شیرین بخۆ.
8- تا ده‌توانێت به پێ سه‌ردانی دراوسێ و که‌سوکار و هاوڕێکانت بکه، بۆ بینینان بچۆ؛ نه‌وه‌ک شتخواردن، که‌م دانیشه به تایبه‌ت ماڵێک نه‌خۆشی هه‌بێت، هه‌موو ماڵه‌کان له یه‌ک ڕۆژدا مه‌چۆ، بۆ ئەوەی جوڵەی جەستەت لە رۆژانی جەژندا بەردەوام بێت و بە لە یەک رۆژدا زۆر ماندوو نەبیت.
9- زۆر گرنگه شه‌وی پێش جه‌ژن، زوو بخه‌ویت و ڕۆژانی تریش دووربکهویتەوە له شه‌ونخونی و دانیشتنی زۆر به دیار ته‌له‌فزێون و ئه‌نته‌رنێته‌وه.
10- دوای خواردن لانی که‌م بۆ ماوه‌ی نیو کاتژمێر پاڵمەکەوە، هه‌وڵبده دوای نانخواردن نه‌خه‌ویت، ئه‌گه‌ر زۆر خه‌وت هات، پێش بانگی عه‌سر نیو کاتژمێر بخه‌وه.
11- ئه‌گه‌ر چوویت بۆ سه‌یران بۆ نان خواردن مه‌چۆ؛ بۆ گه‌ڕان و هه‌ڵمژینی هه‌وای پاک بچۆ.
12- ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه؛ پێویسته زۆر ئاگاداری خواردنی ده‌رمانه‌کانیان بن له‌کاتی خۆیدا، له‌گه‌ڵ ئەوەشدا دەبێت پابەندی پارێزکردنی تایبەت بە نەخۆشییەکەیان بن.
13- له‌کاتی لێخوڕینی ئوتۆمبیل دووربکه‌وه له خێرا لێخوڕین بۆ پاراستنی ژیانی خۆت و که‌سانی تر.
14- ئه‌گه‌ر بۆ هەر نەخۆشییەک ڕێگەت که‌وته نه‌خۆشخانه؛ ڕێزی کارمه‌ند و پزیشکان بگره و ئەوە رەچاوبکە، کە لە جەژن و بۆنەکاندا، ئەوان بەردەوامن لە خزمەتکردن و لێیان تووڕه مه‌به، به‌ڵام که‌ته‌رخه‌می قبوڵ مه‌که.
15- تکایه وێنه‌ی خواردن له تۆڕه کۆمه‌ڵایته‌کان بڵاومه‌که‌ره‌وه، چونکە لەگەڵ ئەوەی که‌سانێک هه‌ن که‌م ده‌رامه‌ت و هه‌ژارن و توانای دابینکردنی ئەو خۆراکانەیان نییە؛ هاوکات لەرووی تەندروستییەوە دەبێتە هاندان بۆ زۆرخۆریی و قەڵەوی.