دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران رادەگەیەنرێت

هەرێم نیوز

 وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند: لە بەرامبەر هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، سزامان بەسەر 16 کەسایەتی و دامەزراوەی ئێرانیدا سەپاند.

لەو بارەوە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، سزاکان پیشەسازیى پۆڵا، سیستەمى فڕۆکەى بێفرۆکەوانی ئێران و کۆمپانیاکانى ئۆتۆمبێل دەگرێتەوە.

هەروەها بەریتانیا سزای سەپاند بەسەر 13 کەسایەتی و دامەزراوەی پەیوەندیدار بە بەرنامەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی. 

هاوکات یەکێتیی ئەوروپا، سزای سەپاند بەسەر ئەو کۆمپانیایانەی کە ڕۆڵیان هەیە لە دروستکردنی مووشەک و درۆنی ئێرانیدا.

ئەمریکا رایگەیاندبوو، نایەوێت بکەوێتە جەنگەوە لەگەڵ ئێران، ئێرانیش بەهەمان شێوە دەڵێت نامانەوێت گرژییەکان زیاتر بکەین.

بەڵام ئەمریکا ئەوەی نەشاردەوە بەهەموو شێوەیەک بەرگری لە ئیسرائیل دەکات.

دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە داوای لە 32 وڵاتی جیهان کردبوو گەمارۆی زیاتر بخەنە سەر ئێران، لەوانە بەتیرۆریستی ناساندنی سوپای پاسداران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP