دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 2 هەفتە

بە فەرمانی وەزارەتی تەندروستی ریكلامكردن بۆ شیر و تەواوكەرە خۆراكییەكان قەدەغە كرا

هەرێم نیوز

وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا ریكلامكردن بۆ شیر و تەواوكەرە خۆراكییەكان لە هەموو نەخۆشخانەكان قەدەغە بكات و هەر پزیشك و كارمەندێكیش پێچەوانەی ئەم كارە بكات توندترین سزا دەدرێت كە سزاكەی رەنگە ببێتە كۆتییهێنان بە راژەكەی.

فەرمانەكە لەلایەن د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی دەرچووە و لەپێناو بایەخدان بە خزمەتگوزاری چاودێری سەرەتایی تەندروستی بە تایبەت چاودێری دایكایەتی و منداڵان دەركراوە بۆ ڕێكخستنی كاری كۆمپانیاكان كە ریكلام بۆ شیر و تەواوكەری خۆراكی تایبەت بە منداڵاانی تەمەن 1 تا 10 ساڵ دەكەن.

ئەمەش دەقی فەرمانەكەیە:
دوابەدوای هەردوو فەرمانی وەزاریمان ژمارە (٢٩٤٩)لە ١٧/٥/٢٠٢٢ و (٧٦٢٠) لە ١٥/١١/٢٠٢٣ پاڵپشت بە ماددەی (٢) بڕگەی (٣) لە یاسای وەزارەتی تەندروستی ژمارە (١٥) ی ساڵی ٢٠٠٧ لە پێناو بایەخدان بە خزمەت گوزاری چاودێری بەرایی تەندروستی بە تایبەت چاودێری دایکایەتی و منداڵان . بە مەبەستی رێکخستنی کاری کۆمپانیاکان کە ریکلام بۆ تەواو کەری خۆراکی تایبەت بەمنداڵانی تەمەن (١تا١٠) ساڵی دەکەن بڕیارماندا کە هاوشێوەی شیری منداڵان مامەڵەی لەگەڵ بکرێت بەم شێوەیەی خوارەوە .
١-پێویستە لە سەر کارمەندانی نەخۆشخانەکانی لە دایک بوون و سەنتەرەکانی کوتانی منداڵان ڕێنمایی دایکان بکەن تاوەکو شیری دایک بدەن بەکۆرپەکانیان .
٢-بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە کە هیچ جۆرە شیرێک یان تەواوکەری خۆراکی لە نەخۆشخانەکانی لە دایک بوون و بنکە تەندروستیەکان و سەنتەرەکانی کوتانی منداڵان بدرێ بە هاوڵاتیان .
٣-بوونی (مروج) ی کۆمپانیاکان لە نەخۆشخانەکانی حکومی و ناحکومی ،سەنتەرەکانی کوتانی منداڵان و هەردام ودەزگایەکی تەندروستی وە ریکلام کردن بۆ شیر یان تەواوکەری خۆراکی بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە .
٤- هەر پزیشکیک و کارمەندێکی تەندروستی و فەرمانبەرێک ریکلام بۆ هەر کۆمپانیایەک بکات رێکاری یاسایی تووندی بەرامبەر بگیرێتە بەر بە سزادان و گواستنەوەی لەو شوێنە .
٥- هەر خۆبەخشێک کار لەگەڵ کۆمپانیای شیر یان تەواوکەری خۆراکی بکات کۆتایی بە ڕاژەکەی بهیێنرێ و ڕیکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتە بەر.
٦- بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە شیرو تەواوکەری خۆراکی منداڵان لە کافتریای نەخۆشخانەکان بفرۆشرێت و ریکلام بۆ هەر کۆمپانیایەک بکرێت لەکاتی سەرپێچی دا جگە لە ڕێکاری یاسایی کۆتایی بە گرێبەستەکەی بهێنرێت .
٧- هەر چالاکیەکی زانستی لەلایەن کۆمپانیاکانی شیر و تەواوکەری خۆراکی منداڵان ڕێک دەخرێت پێویسە رەزامەندی پێشوەختەی لە وەزارەتی تەندروستی بەشی چاودێری خۆراک وەربگیرێت وە نابێت هیچ فەرمانبەرێکی سەر بە وەزارەتی تەندروستی بەشداری لەم چالاکیانە بکات بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی توندیان بەرامبەریان دەگیرێتە بەر .
٨- بەرێوەبەری نەخۆشخانە و لێپرسراوی کارگێری نەخۆشخانەو بنکە تەندروستیەکان بەرپرسن بەرامبەر جێ بەجێ کردنی ئەم خاڵانەی سەرەوە بە پێچەوانەو ڕێکاری یاسایی تووند لە بەرامبەریان دەگیرێتە بەر .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP