ئا:دەریا
سەرئێشە، نەخۆشیەکە کە رەنگە بەبێ جیاوازی تووشی هەموان ببێت، بەهۆی سەرماوە یاخود کرژبوونی ماسولکەکان، یان ماندووبوونێکی زۆرەوە، بێگومان ئەگەر کەسەکە نەخۆشیەکی دیکەی نەبێت
1-سەرئێشەی کافیین:
ئەگەر راھاتویت لەسەر خواردنەوە کافاینەکان وەک چا و قاوە لە کاتێکی تایبەت دا لەڕۆژدا، ئەگەر لەهەمانکاتدا نەیخۆیتەوە رۆژانە، لەشت داوای کافاین دەکات و توشی سەرئێشە دەبیت.
2-سەرئێشە بەهۆی ئازاری ددانەوە:
هەندێک کات بوونی ئازار لە ددانەکانتدا، بەهۆی هەوکردنی پوک یان کلۆربوونەوە، جۆرێک لە سترێسی بۆ دروست دەبێت و دواجار دەبێتەهۆی سەرئێشە.
3-سەرئێشەی هەڵگەڕاوە:
بەکارهێنانی دەرمان، یان دژە هەڵئاوسانەکان لە لوتدا، دەبێتەهۆی لوتگیران، دواجاریش کاریگەری لەسەر سەرت دەبێت و تووشی ئازار دەکات.
4-سەرئێشەی سترێس:
یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی سەرئێشە، کە بەهۆی سترێس و باری دەروونی ناجێگیرەوە دروستدەبێت، ئازارەکە تووشی هەردوولای سەر و ناوچەوان و بەشی پشتەوەی مل و چەناگە دەبێت.
5-سەرئێشەی هۆڕمۆنی:
زیاتر لە ژناندا هەیە، بەهۆی گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکان لە سوڕی مانگانەدا یان بەکارهێنانی حەبی مەنع، یاخود کاتی دووگیانی.
6-سەرئێشەی نیوەیی-شەقیقە (migrane )
ئەم سەرئێشەیە لایەکی سەرت دەگرێتەوە، لەهەمانکاتدا تووشی گێژبوون و دڵ تێکهەڵهاتن و رشانەوە دەبیت، هەستیاریش دەبیت بەرامبەر روناکی و دەنگەکان.
7-سەرئێشەی هێشوویی (صداع عنقودي)
بەهەمانشێوە تووشی بەشێکی سەر دەبێت، زیاتر لە دەوری چاودایە، لەهەمانکاتدا لوت دەگیرێت و هەڵئاوسان روودەدات، فرمێسکیش بەچاوتدا دێتەخوارێ.
8-سەرئێشەی ھەوکردنی گیرفانەکانی لووت (جیوب الانفیة):
بەشی پێشەوەی سەر و دەموچاوت تووشی ئازار دەبێت، بەهۆی هەوکردنی گیرفانەکانی لوتەوە.
تەندروست بن