دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 1 هەفتە

بەسرە؛ ماڵێک سووتا و بەهۆیەوە شەش ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

هەرێم نیوز

لە ماڵێک لە شاری بەسڕە ئاگر دەکەوێتەوە و بەهۆیەوە شەش کەس گیانلەدەستدەدات.

ڕووداوەکە لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕوویداوە و شەش کەسەکەش ئەندامی یەک خێزان بوون، دایکێک و پێنج منداڵ، کە تەمەنیان شەش مانگ بۆ یەک ساڵ بووە.

پۆلیسی شارەکە دەڵێت هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە شۆرتی کارەبا بووە.

 بەرگریى شارستانیی عێراق، دەڵێت بە تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە، ئەو کاتەی دایک و پێنج منداڵەکەیان گەیاندە نەخۆشخانە دۆخی تەندروستییان خراپ بوو.

رۆژی شەممە، 13ـی نیسانی 2024، بەهەمانشێوە ئاگر لە خانوویەکی دوو نهۆمی لە ناوچەی زوییەی کەڕادە لە شاری بەغدا کەوتەوە، بەهۆیەوە شەش ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا. 

ساڵی رابردوو لە عێراق زیاتر لە  20 هەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون، لەکاتێکدا ساڵێک پێشووتر، 32 هەزار رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکرابوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP