هەرێم نیوز
وهزارهتی كارهبای هەرێم رایگهیاند، پڕۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا "بە سەرکەوتویی" بەرەو تەواوبون دەچێت و سبەی هەینی دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی 4ی 2024، وهزارهتی كارهبای حكومهتی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكرد، "ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە پڕۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سەرکەوتویی بەرەو تەواوبون دەچێت و بڕیارە ڕۆژی هەینی پرۆسەکە تەواو بێت و بارودۆخەکە ئاسایی ببێتەوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، پڕۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ساڵانە دەکرێت و وەزارەتی کارەبا پێی باش بو لەم وەرزەدا پێش هاتنی وەرزی گەرما بکرێت.
دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان:
ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە
ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سەرکەوتوویی بەرەو تەواوبوون دەچێت و بڕیارە ڕۆژی هەینی پرۆسەکە تەواو بێت و بارودۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.
پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ساڵانە دەکرێت و وەزارەتی کارەبا پێی باش بوو لەم وەرزەدا پێش هاتنی وەرزی گەرما بکرێت.