دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

کۆمیسیۆن دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ لیستی چاودێران بۆ سەر سندوقەکان کردەوە

هەرێم نیوز 

کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ لیستی چاودێری حزب و رێکخراوەکان و دەزگاکانی راگەیاندنی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردەوە. 

ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کۆبووەوە و بڕیاریدا لە ئەمڕۆوە دەرگای پێشکەشکردنی چاودێری حزب و ھاوپەیمانێتییە سیاسییەکان و رێکخراوەکان بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان بکاتەوە.

بەگوێرەی بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە دەزگاکانی راگەیاندنیش دەتوانن داواکاری پێشکەشی کۆمیسیۆن بکەن بەمەبەستی روماڵی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە 10ـی 6ی 2024 ئەنجام بدرێت.

کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان جەختیشدەکاتەوە کە بۆ لیستی دەنگدەرانی رۆژی دەنگدانی تایبەت کە ھێزە ئەمنییەکان و نەخۆشخانەکان و چەند شوێنێکی دیکەش دەگرێتەوە، داوایان لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و داد و تەندروستی عێراق و ھەرێم کردووە لیستەکانیان بۆ رەوانە بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP