دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

بەفەرمانی مەسرور بارزانی مینحەی مانگانە بۆ 13 هەزار خاوەنپێداویستی تایبەت دابین دەکرێت

هەرێم نیوز

بە فەرمانی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی، مینحەی مانگانە بۆ 13 هەزار خاوەنپێداویستی تایبەت دابین دەکرێت.

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم لە راگەیاندراوێک دەڵێت، پاش ئاراستەکردنی نووسراوی وەزارەتەکەمان و لەسەر فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ڕەزامەندی وەرگیرا بۆ ئاڕاستەکردنی ناوی ئەو کەمئەندامە نوێیانەی کە لە قۆناغی یەکەم زیاتر لە 13 هەزار کەس پشکنینیان بۆ کراوە بە مەبەستی دابینکردنی مینحەی کەمئەندامی نووسراو ئاراستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی ئیتیحادی بکرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، بە مەبەستی داواکردنی تەرخانی دارایی بۆ جێبەجێکردنی داوای وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، نووسراو ئاراستەی وەزارەتی دارایی و حکوومەتی فیدراڵی دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP