دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

پادشای بەریتانیا واژۆی لەسەر بڕیاری ناردنی پەنابەرانی بۆ ڕواندا کرد

هەرێم نیوز

پادشای بەریتانیا ڕەزامەندی لەسەر ناردنی پەنابەرانی نایاسایی لە بەریتانیا بۆ ڕواندا دەربڕی، تاوەكو ببێتە یاسایەکی فەرمی لە وڵاتەکە.

ڕەزامەندی شاهانە، قۆناغی کۆتایی پرۆسەی یاسا دانانە لە بەریتانیا، ئەمڕۆش شا چارڵسی سێیەم، رەزامەندی دەربڕی لەسەر پرۆسەی ناردنی پەنابەرانی بەریتانیا بۆ وڵاتی ڕوواندا تاوەكو ببێتە یاسایەکی فەرمی. 

رواندا وڵاتێکی بچووکە لە ناوەڕاستی ئەفریقا، کە 6500 کیلۆمەتر لە بەریتانیاوە دوورە.

ماڵی شاهانەی بەریتانیا، لە ئاسایش و گونجاوی ڕواندای کۆڵیوەتەوە و پێیان وایە ڕواندا گونجاوترین وڵاتە بۆ ناردنی پەنابەرانی بەریتانیا. 

سێشەممەی ڕابردوو، پەرلەمانی بەریتانیا بە یاسای ڕەوانەکردنی پەنابەرانی بۆ ڕواندا پەسەندکرد.

ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، لە ماوەی 10 بۆ 12 هەفتەی داهاتوو، یەکەم گەشتی ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا دەستپێدەکات.

بەپێی یاساکە، ئەگەر کەیسی پەنابەران سەرکەوتوو بوو، مافی پەنابەری وەردەگرێت و رێگەی پێدەدرێت لە بەریتانیا نیشتەجێ بێت، بەپێچەوانەوە ئەگەر کەیسەکەی سەرینەگرت، ئەوا دەتوانن داوای مافی پەنابەری لە رواندا یان وڵاتێکی "پارێزراو"ی دیکە بکەن.

هیچ پەنابەرێک ناتوانێت لەدوای رەتکردنەوەی کەیسەکەی، داوای گەرانەوە بۆ بەریتانیا بکات. هەر کەسێکیش لە مانگی 2ی ساڵی 2022ەوە بەشێوەی "نایاسایی" رۆشتبێتە بەریتانیاوە، دەنێردرێتە رواندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP