هەرێم نیوز
لە چاوپێکەوتنێکدا هانسی فلیک، ڕاهێنەری نوێی یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، کە خەونی ڕاهێنەرایەتیکردن بۆ یانەی بەرشەلۆنە و دەڵێت، شانازییەکەی گەورەیە کە لێرەم.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، دوای دوورخستنەوەی چاڤی هێرناندێز، یانەی بەرشەلۆنە هانسی فلیکی وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکە ناساند. ڕاهێنەری پێشووی یانەی بایرن میونشن و بەرشەلۆنە گرێبەستێکی دوو ساڵەیان واژۆکرد تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦.
فلیک لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی یانە نوێیەکەی سەبارەت بە بەدیهێنانی خەونەکەی دەڵێت: خەونی من بوو ببمە سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە و کار بۆ ئەم یانەیە بکەم. ئەم یانەیە خەیاڵییە، هەمووان لێرە ئەم یانەیەیان خۆشدەوێت و دەیانەوێت سەرکەوتوو بێت. فەلسەفەی کارەکەم وەک هەمیشەیە، شانازییەکی گەورەیە کە لێرەم”.
ئەم ڕاهێنەرە تەمەن ٥٩ ساڵەی ئەڵمانی ٩ مانگ لەمەوبەر لە پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوورخرایەوە. لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا وەک ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشنیش لە (2019-2021) سەرکردایەتی تیپەکەی کرد بۆ بردنەوەی 7 جام و پاڵەوانێتی جیاواز کە گرنگترینیان بریتین لە چامپیۆنزلیگ و بۆندسلیگا و جامی جیهانی یانەکان.