هەرێم نیوز
پاسهوانی دهریایی یۆنان ڕایگهیاند، بهلهمێكی كۆچبهران له دهریای ئیجه ژێرئاو كهوت و بههۆیهوه لانیكهم ههشت كهس خنكان كه دو ژن و شهش منداڵن، دەشڵێت، مەزەندە دەکرێت نزیکەی 50 کەس لەناو کەشتییەکەدا بووبێتن.
ئاژانسی ههواڵی رۆیتهرز ئهمڕۆ دوشەممە بڵاویكردهوه، هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان تەرمی هەشت کۆچبەریان دۆزیوەتەوە کە شەش منداڵی خوار تەمەنی یاسایی و دو ژنن، کە لە دورگەی سامۆس لە دەریای ئیجە خنکاون.
پۆلیسی یۆنان لە بەشی باکوری سامۆس 36 کەسی دیکەی بە زیندوی دۆزیوەتەوە، لە کاتێکدا سێ کەس کە لە ناوچەیەکی بەردینی دورگەکەدا گیریان خواردوە، لەلایەن ئەفسەرانی پاسەوانی کەناراوەکانەوە ڕزگارکراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکە و کەشتییەکان هاوکاری ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و ڕزگارکردنیان کردوە.
بەوتەی بەرپرسێکی پاسەوانی کەناراوەکان، دەسەڵاتداران لەلایەن ڕێکخراوێکی ناحکومییەوە لەو ڕوداوە ئاگادارکراونەتەوە و مەزەندە دەکەن نزیکەی 50 کەس لەناو کەشتییەکەدا بون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا لەمساڵدا نزیکەی 54 هەزار کۆچبەر گەیشتونەتە یۆنان، کە دوەم گەورەترین ژمارەیە لە باشوری ئەوروپا لەدوای ئیتاڵیا، بەپێی داتاکانی ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان UNHCR، زۆرینەی ڕەهایان لە ڕێگەی دەریاوە گەیشتونەتە ئەو وڵاتە.