هەرێم نیوز
پەڕەی فەرمیی حکومەتی بەریتانیا هۆشدارییەکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەگەر بە نایاسایی بێیتە بەریتانیا، دەکرێ دەستگیر بکرێیت و دەربکرێیت.
پەڕەی فەرمیی حکومەتی بەریتانیا پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە و ئاڕاستەی کۆچبەرانی نایاسایی کورد دەکات و رایگەیاند، "ئەگەر بە نایاسایی بێیتە بەریتانیا، دەکرێت دەستگیر بکرێیت و دەربکرێیت".
وەزارەتی کۆچبەرانی بەریتانیا ئاماژە بەوەدەدات، "قاچاخچیەکان پێت دەڵێن کە کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا کارێکە مەترسیی نییە و ئاسانە و دەتوانیت لێرە ژیانێکی خۆش بۆخۆت دابین بکەیت، بەڵام ئەم قسەیە زۆر لە دوورە راستییەوە".
ئەم پەیامەی حکومەتی بەریتانیا لە کاتێکدایە، لەئێستادا بەشێکی خەڵکی هەرێمی کوردستان بۆ گەیشتن بە بەریتانیا، لە فەرەنساوە بە بەلەمی بچوک و چوپ رێگەی نۆکەندی ئینگلیز دەگرنە بەر و دەپەڕنەوە بۆ بەریتانیا، بەپێی ئامارەکان بێت تەنها لە ئەمساڵدا نزیکەی 1,554 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیزەوە پەڕیونەتەوە بەریتانیا.