دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری پەروەردە: پڕۆژەی "هەژماری من" کار ئاسانی زۆری بۆ مامۆستایان کردوە

هەرێم نیوز

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت كە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ڕاسپێردراون كە میلاكی مامۆستایانیان ڕێك بخەنەوە، ئاشكرای دەكات كە ئەمساڵ حەوت هەزار و 500 مامۆستا لە هەرێمی كوردستان خانەنشین بوونە.

ئەمڕۆ یەکشەممە د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پرۆژەی روناکی بۆ ئێمە زۆر زۆر گرنگە

وتیشی: بە پێی ئەو بڵاوکراوانەی حکومەت ئەگەر تا کۆتایی ساڵی داهاتو پرۆژەی روناکی هەموو هەرێم بگرێتەوە ئەوا سود مەندی سەرەکی ناوەندەکانی خوێندن دەبن لە وەزارەتی پەروەردە، چونکە پیشتربەهۆی نەبون یا خراپی کارەباوە نەمان توانیەوە سمارت بۆرد یاخود داتاشۆ لە پۆلەکانی خوێندن دابنێنن .

ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی بێ کارەباییەوە ساڵەکانی پیشو قوتابخانە دو دەوامیەکان لە کۆتای وەرزی پایزو وەرزی زستاندا  دەوامی نیوەڕوان وانەکانی پێنجەم و شەشەم ناخوێندرا بەهۆی تاریکیەوە.

وەزیری پەروەردە لە کۆنفراسە رۆژنامەوانیەکەیدا وتیشی: هەژماری من و بەبانکیکردنی موچە رۆڵی زۆر گەورەی بینیوە لە رێکخستنی پەروەردەدا چونکە پیشتر دەبو مانگانە بەرێوبەرو دو مامۆستا بچونایە بۆ وەرگرتنی موچەی قوتابخانەکان لە بانکدا زۆرکات دوچاری کێشەی کەمی پارە دەبونەوە ئێستا مامۆستایان خۆیان خاوەنی ئەکاونتی خۆیانن و راستەوخۆ موچەکانیان وەردەگرن

د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی کۆنفرانسەکەیدا وتیی: ئەو مامۆستا گریبەستانەی وابەستەی دەوام نەبون لە شوێنیان وانەبێژانی لادراو دانراون



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP