هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، لە چالاکییەکدا لەناو شاری سلێمانی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوای نیوەڕۆی٢٠٢٥/٨/٥ لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەختە و چاودێری ورد و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەشاری سلێمانی، توانیان لەبۆسەیەکدا دوو تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی ( ١٩ )کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاک، ئامانجیان شاردنەوە و بردنەدەرەوەی ماددەکە بووە لەڕێگەی بارهەڵگرێکەوە بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی ٢٥لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.