دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

كارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە 80% لەناو سەنتەری شاری سلێمانی

هەرێم نیوز 

وتەبێژی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، كارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە 80% ناو سەنتەری شاری سلێمانی، دەشڵێت، كارەبای 24 کاتژمێری تەنیا لەو كاتاندا دەكوژێتەوە، كە تیمەكانمان كار لەسەر چارەسەركردنی كێشەیەك لە محاویلەكاندا دەكەن. 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ـی ئابی 2025، سیروان محەممەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی كارەبای سلێمانی، بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، زیاتر لە 200 گەڕەک و سەدا 80ـی ناو سەنتەری شاری سلێمانی چوەتە ناو پرۆژەی ڕووناکییەوە.

ئاماژه‌ی بەوەش کردووە، كارەبای 24 کاتژمێری تەنیا لەو كاتاندا دەكوژێتەوە، كە تیمەكانمان كار لەسەر چارەسەركردنی كێشەیەك لە محاویلەكاندا دەكەن، ئەوەش لەكاتێكدا دەبێت، كە فنجانێكی فیدەرەكان بشكێت، ئەگینا بەهیچ شێوەیەك ناكوژێتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، كارەبای 24 کاتژمێری ئێستە گەیشتووەتە %80ی گەڕەكەكانی سلێمانی و بەمزووانە تەواوی شار ڕووناك دەبێـتەوە و دەبنەخاوەن كارەبای 24 کاتژمێری.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممە، 17ـی 10ی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی سەردانیدا بۆ گەڕەکی شادی شاری هەولێر، پرۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند، ئامانج لە پرۆژەکە، دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتییان و پاککردنەوەی ژینگەی هەرێمی کوردستانە لە ڕێگەی کوژاندنەوەی موەلیدە ئەهلییەکان. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP