هەرێم نیوز
هەرێم و بەغداد لەسەر دەستپکردنەوەی هەناردەی نەوت ڕێککەوتن و سەرەتاش 120 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە ڕەوانەی بازارەکانی جیهان دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە شاندی حکومەتی هەرێم بە میدیای گۆڕانی راگەیاندووە، هیچ بەربەستێک لەبەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم نەماوە، بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە کراوە.
وتیشی، لە چەند کاتژمێری داهاتودا 120 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ دەکرێت و لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیەوە، ڕەوانە دەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت، لە دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، شاندێکی کۆمپانیای سۆمۆ بە هەمیشەیی لە هەولێر جێگیر دەکرێن و چاودێری پڕۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردە و داهاتی نەوتی هەرێم دەکەن.