هەرێم نیوز
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگەیاند" پێویسته ئێران ده‌ستبه‌جێ ناردنی چه‌ك بۆ حووسییه‌كان بووه‌ستێنێت"، دەشڵێت" حوسییەکان به یه‌كجاری له‌ناویان ده‌به‌ین".
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، ١٩ی ئازار، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند"ئێران تا ئێسته چه‌ك و هاوكاریی سه‌ربازیی بۆ حووسییه‌كان ده‌نێرێت".
دۆناڵد تره‌مپ وتیشی" پێویسته ئێران ده‌ستبه‌جێ ناردنی چه‌ك بۆ حووسییه‌كان بووه‌ستێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه خۆیان به ته‌نیا شه‌ڕ بكه‌ن".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی كرده‌وه له هەڵمەتەکانمان بۆ سه‌ر ئه‌و گرووپه به‌رده‌وام ده‌بێت تا وه‌كوو به ته‌واوه‌تی له‌ناویان ده‌به‌ن.