هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری گەشت و گوزاری دووکان ڕایگەیاند، لەئەمڕۆوە گەشتیاران ڕوو لە قەزای دوکان دەکەن و پێشبینی دەکەین ڕێژەیەکی باش لە خواروو و ناوەڕاستی عێراقەوە سەردانی قەزاکە بکەن.
ڕێژین ڕەوئوف، بەڕێوەبەری گەشت و گوزاری دووکان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە پێشوازی ئەو گەشتیارانەین کە دێنە سنووری سەیرانگاکانی قەزای دوکانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئەمڕۆوە گەشتیاران ڕوو لە قەزای دوکان دەکەن و پێشبینی دەکەین ڕێژەیەکی باش لە خواروو و ناوەڕاستی عێراقەوە و هەمیش لە ناوچە جیا جیاکانی دیکەوە ڕوو قەزاکە.
لە بارەی گرانبوونی نرخی شوێنە گەشتیاریەکان نرخ ئاشکراشیکرد، لە هیچ بۆنەیەکدا تەنانەت لە دونیای دەرەوەش جێگیر نابێت، چونکە پشت بەو داخوازیە هەیە دەبەستێت لەسەر شوێنە گەشتیاریەکان بەڵام لیژنەی پشکنینی بەڕێوەبەرایەتیمان و لیژنەی ئابووری قائیمقامیەتی قەزای دوکان چاودێری شوێنە گەشتیاریەکان دەکەن.
باسی لەوەشکرد، هەر هاوڵاتیەکیش گلەییەکی هەبێت دەتوانێت بیگەیەنێت بەم لیژنانە.