دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 3 هەفتە

ئەوروپا ناوی هەشت وڵات وەك شوێنی سەقامگیر لەقەڵەم دەدات و پێدانی مافی پەنابەرێتی لەسەریان سەخت دەکات

هەرێم نیوز 

ئەوروپا ناوی هەشت وڵات وەك شوێنی سەقامگیر لەقەڵەم دەدات و رایدەگەیەنێت مافی پەنابەرێتی بە هاوڵاتییانی ئەو وڵاتانە قورس دەكرێت.

ماگنوس بروننەر، لێپرسراوی كۆچبەران لە یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، كۆمیسیۆنی ئەوروپا هەشت وڵاتی خستوەتە لیستی ئەو وڵاتانەی كە پێویستە وەك وڵاتێكی سەقامگیر و پارێزراوبونی ئاسایشی دانیشتون مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتییەكانیان لە وڵاتانی ئەوروپا بكرێت.

وتیشی، لە ماوەی رابردودا كۆچبەرانی وڵاتانی میسر و هندستان و بەنگلادیش ، مەغریب  و تونس، كۆزۆڤۆ و كۆڵۆمبیا- زۆرترین داواكاریان بۆ مافی پەنابەرێتی لە ئەوروپا پێشكەش كردوە لە كاتێكدا ئەو وڵاتانە لەروی ئاسایش و سەقامگیرییەوە پارێزراون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردودا هەڵمەتێكی رەتكردنەوەی مافی پەنابەرێتی و یان گەڕانەوەی زۆرەملێی كۆچبەران و پەنابەران لە ئەوروپا دەستی پێكردووە و هەڵمەتەكەش ژمارەیەك لە پەنابەرانی هەرێمی كوردستان و عیراقی گرتوەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP