هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگەیاند، بكۆبوونه‌وه ته‌كنیكییه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكا دواخست كه بڕیار وابوو سبه‌ی به‌ڕێوه بچێت.
ئەمرۆ سێشه‌ممه، 22ـی نیسانی 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه ته‌كنیكییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مریكی كه له‌سه‌ر پێشنیازیی عومان بڕیار وابوو سبه‌ی به‌ڕێوه بچێت، بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دواخراوه.
هاوکات، پێشتریش لە رۆژی شەممە 19ـی نیسانی 2025، شاندی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە و لەگەڵ شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ وتیکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ، بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەنێو باڵوێزخانەی عومان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا دانوستانیان ئەنجام دا.
دانوستانەکە کاتژمێر 9:30ـی بەیانی دەستیپێکرد و نزیکەی چوار کاتژمێری خایاند، هەردوو وڵات لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی تاران گفتوگۆیان کرد.