هەرێم نیوز
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکرد، وردبینی لیستی مووچەی مانگی چوار تەواو کراوە و سبەینێ، لیستەکە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 28ی 4ی 2025، بەرپرسێکی دارایی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: وردبینییەکانی لیستی مووچەی مانگی چوار تەواو کراوە و بڕیارە سبەینێ لیستەکە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکرێت بۆ بڕیاردان لە خەرجکردنی
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی و ئابوور لیستی مووچە و میزان موراجەعە و بەشێک لە داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا کرد، ئەمەش وەک پابەندییەک بەرامبەر ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ بەغدا کردوویەتی، بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
.