هەرێم نیوز
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند، ئیسرائیل یارمەتییە مرۆییەکان وەک ئامڕازێک بۆ گوشار خستنە سەر فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە بەکاردەهێنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگهیاند، "دەبێت ڕێگە بدرێت هاوکارییەکان بەبێ بەربەست بگاتە ناوچەکە، هەروەها دەبێت ئاوارەبونی بەردەوامی فەڵەستینییەکان بوەستێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەرپرسیارێتیمان لە ئەستۆیە بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکاری و توندوتیژی و پشتیوانی لە چارەسەری دو دەوڵەتی"، جەختیشی لەوەکردەوە کە "نابێت ڕێگە بدرێت چارەسەری دو دەوڵەتی کاڵ بێتەوە".
سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ڕەتیدەکەنەوە هیچ پێشکەوتنێک لە دانوستانەکانی غەززەدا هەبێت، ئهوهش لهكاتێكدایه له سهرهتای مانگی ڕابردوهوه ئیسرائیل هێرشهكانی بۆ سهر كهرتی غهززه دهستپێكردوهتهوه.
لایخۆیەوە ڕیاز مەنسور، باڵیۆزی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاندوە، ئیسرائیل "بەردەوامە لە گەمارۆدانی دو ملیۆن فەڵەستینی لە غەززە و بێبەشکردنیان لە پێداویستییەکانی ژیان".
باڵیۆزی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتوەکان جەختی لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە "پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل لە غەززە و گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی" کردەوە.
مەنسور ههروهها داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردوه "دژی پێشێلکارییەکانی دانیشتوان لە کەناری ڕۆژئاوا و پلانەکانی لکاندنی" هەنگاو بنێت.
کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان جەختی لەسەر پێویستیی هەنگاونان بۆ جیهان بۆ وەستاندنی "کارەسات" لە غەززە کردەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئیسرائیل لە بەرامبەر هێرشی حەماس لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023، هەڵمەتێکی سەربازی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد، کە ئامارەکانی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن کە بوە هۆی کوژرانی 1200 کەس و گرتنی 251 بارمتە لە کەرتی غەززە، بهرپرسانی تهندروستی غهززه دهڵێن، لهوكاتهوه ههڵمهتی ئیسرائیل زیاتر له 51 ههزار و 400 فهڵهستینی كوژراون.