دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

ئالان حەمە سەعید: هیوای سەلامەتی بۆ مامۆستایان و قوتابیان دەخوازم

هەرێم نیوز
وەزیری پەروەردەی هەرێم لەسەر ڕووداوەکەی ئەمڕۆی کونەماسی هاتە دەنگ و دەڵێت” هیوای سەلامەتی بۆ مامۆستایان و قوتابیان دەخوازم”

 د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی بڵاوی کردەوە، هیوای سەلامەتی بۆ مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەی برایەتی دەخوازم لە شاری سلێمانی کە ئەمڕۆ پاسی گەشتکردنیان تووشی ڕوداوێکی دڵتەزێن بوو.

ئاشکراشیکرد، لەگەڵ بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی قسەم کردووە، وێرای سوپاس بۆ نەخۆشخانەی شار، بەڕێز کاک شێخ فاخیر نەخۆشخانەی ئەنوەر شيخەی راسپاردووە کە بێ بەرامبەر هەموو خزمەتگوزارییەکی تەندروستی پێشکەشی برینداران بکرێت، بەهیوای شیفا و سەلامەتیان.

هاوکات، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سامان شێخ لەتیف، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سەیرانگای كونەماسی پاساێكی خوێندكاران تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە لە جۆری وەرگەڕان و بەهۆیەوە 14 خوێندكار بریندار بوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP