دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

بەهۆی بەشداریکردن لە ئاهەنگێکی کوردیەوە سزای زیندانی بەسەر پێنج کەس سەپێندرا

هەرێم نیوز
بە بیانوی بەشداریكردن لە ئاهەنگێك كە گۆرانی كوردی تێدا لێدراوە، دادگایەكی توركیا سزای زیندانی بەسەر پێنج ئەندامی دەم پارتیدا سەپاند.

 پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان - دەم پارتی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، پێنج ئەندامیان لە دەرسیم بە بیانوی بەشداریكردن لە ئاهەنگێكی گۆرانی كوردی لە رێپێوانێكی ساڵی رابردوودا، سزای 10 مانگ  زیندانیان لە لایەن دادگایەكی توركیا بەسەردا سەپێنراوە.

دادگاكەی توركیا لە دەرسیم لە دووەم دانیشتینیدا بڕیاری سزای زیندانیی بەسەر هەردوو هاوسەرۆكی دەمپارتی لە دێرسیم و هاوسەرۆكی شارەوانیی پێشوی شاری دەرسیم و ئەندامێكی دیكەی رێخستنی پارتەكەدا سەپاندووە.

پارێزەرانی دۆسیەكە رایانگەیاندوە؛ لە چالاكیی و رێپێوانەكەدا ژمارەیەك گۆرانیی كوردی لێدراون كە لە زۆربەی رێوڕەسمەكاندا لێدەدرێن، بەڵام دادگاكە ئەوەی وەك بانگەشە دژی دەسەڵاتی توركیا لە قەڵەم داوە و ئەندامەكانی دەم پارتی سزاداوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP