هەرێم نیوز
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چەندین پرسی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانمان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا تاوتوێ کرد.
لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم وتی: کۆبوونەوەم لەگەڵ دوو کۆمپانیای هەناردەکاری نەوت کردووە و ماوەیەکی زۆرە ئەو دوو کۆمپانیایە کار لەگەڵ ئێمە دەکەن و ئەوانیش هەندێک پێشنیازیان هەبوو، هەروەها لە پەیوەندییدا دەبم لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و کۆمپانیاکان.
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاند "ئەو کێشانەی کە هەبوو چارە کران، بە بڕوای من کێشە هەر دەبێت، لەبارەی مووچەشەوە هەر کێشەیەک هەبێت، هەوڵی چارەکردنی دەدەین." هەروەها گوتیشی: گەشبینم، بەڵام عێراقیش هەندێک کێشەی دارایی بۆ دروست بووە، ئەویش پەیوەستە بە نرخی نەوت و نرخی نەوت دابەزی ئەو ڕێژەی دانراوە لە بودجەش جیاوازە، کێشەکە، کێشەیەکی داراییە هەوڵی چارە کردنی دەدەین."