هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین ڕایگەیاند، ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندارە.
دکتۆر شوان شاکر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لە نزیک گوندی ناودۆمان لە دەروازەی باشوری خانەقین سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندارە.
ئەوەشی ئاشکراکرد، بەهۆی رووداوەکە سێ کەس گیانی لەدەستداوە دووانیان پیاون و دانەیەکیان ژنە و ژنێکی تریش بریندارە.