هەرێم نیوز
ماجد شەنگالی: "بڕیاردر بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی هاورده‌كردن و فرۆشتن و به‌بازاڕكردن و به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی جگەرەی ئەلکترۆنی"
ئەمڕۆ دووشەممە 5-5-2025، ماجد شه‌نگالی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ له لیژنه‌ی ته‌ندروستی ده‌نگماندا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی هاورده‌كردن، فرۆشتن، به‌بازاڕكردن، به‌رهه‌مهێنان و دروستكردن ڤه‌یپ.
جەختی لەوەشکردەوە، وڵاتانی پێشكه‌وتووی وه‌ك بەریتانیا كه خاوه‌نی توێژینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌ی پێشكه‌وتوون، بڕیاریان داوه له سه‌ره‌تای مانگی شەشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ڤه‌یپ جێبه‌جێبكه‌ن و به‌ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ی بكه‌ن.
جێی باسە، ساڵی رابردوو بە هەمان شێوە حکومەتی کاربەڕێکەر بڕیاری قەدەغەکردنی جۆرە جیاوازەکانی جگەرەی ئەلکترۆنی دەرکرد بەڵام تاکو ئێستاش لە بازاڕەکانی هەرێم کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت.