هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممه هاوكاری هاوپه‌یمانان به‌سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت كه له‌ئێستادا زیاتر له 56 هه‌زاریان له‌ڕێگه‌ی هه‌ژماری منه‌وه پاره‌كانیان وه‌رده‌گرن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 8ی (ئایار/5)ی 2025 هاوكاریی دارایی هاوپه‌یمانان بۆ مانگی (نیسان/4) به‌سه‌ر ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌كانی سه‌ر به‌دیوانی وه‌زاره‌ت و یه‌كه‌كانی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی بیشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "دوای ئه‌وه‌ی هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه خرایه سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه و به‌رنامه‌كان (ژمێریاری سه‌ربازی)، ڕێكاره دارایی و ژمێریارییه‌كانی به‌كۆتا هێناوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕۆژی پێنجشه‌ممه هاوكاریه‌كه دابه‌شده‌كرێت".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "له‌ئێستادا سه‌روی 56 هه‌زار پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌رانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له رێگه‌ی پرۆژه‌ی هه‌ژماری من هاوكاری هاوپه‌یمانان وه‌رده‌گرن".