هەرێم نیوز
تیمی پڕۆژەی رووناكی دەڵێت، وەزارەتی كارەبا بەرپرسە لە دیاریكردنی نرخی كۆتایی كارەبای 24 كاتژمێری و ئامانجیان دانانی نرخێكی دادپەروەرانەیە بۆ سەرجەم هاوڵاتیان.
وتیشی، وەزارتی كارەبای هەرێم لە زووترین كاتدا نرخی كۆتایی بۆ كارەبای 24 كاتژمێری دیایدەكات.
تیمی پڕۆژەی رووناکی رایگەیاند، ئەو نرخەی ئێستای کارەبا بۆ ئەو گەڕەکانەی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە، ئەزموونییە و ئامانجی پڕۆژەکە ئەوەیە کارەبای 24 کاتژمێری بە نرخێکی دادپەروەرانە بداتە هاووڵاتییان. بە تایبەتی بۆ ئەو خێزانانەی کەم دەرامەتن.
بەهۆی پڕۆژەی ڕووناکییەوە بڕیارە تاوەکو کۆتایی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بگەیەنێتە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
تاوەکو ئێستا نزیکەی 600 هەزار هاوڵاتی لە پڕۆژەکە سوودمەند بوون. کارکردن لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەردەوامە، بۆ ئەوەی تاوەکو کۆتایی 2025 سەنتەری سەرجەم شارەکان پڕۆژەکەیان پێگەیشتبێت.