هەرێم نیوز
ئا: شاڵاو هیدایەت
بیابانی گەورەی باکوری ئەفەریقیا بەسەرچاوەیەکی خۆڵبارین بۆ سەرناوچەکە دادەنرێت کە ئەم بیابانە بەشێکی زۆری باکوری ئەفەریقیادەگرێتەوە کاتێک بای باشورو باشوری خۆرئاواوە چالاک دەبن و وشکە ساڵی هەبێت و سیستەمی نزمه پەستان لەئارادابێت خۆڵبارینێکی چڕو زۆر دێنێتەوە ناوچەکە ،
هەریەک لەبیابانەکانی سعودیەو ئوردو سوریاو عێراقیش هۆکارێکی تری خۆڵبارینن ،
خۆڵبارین لە بیابانەکانی نێوان عێراقو سوریا بەگشتی لەڕێگای چالاکی و گۆڕانی ئاڕاستەی با لەخۆرئاواو باشوری خۆرئاواوە دێنه ناوچەکە وەکاتێکیش نزمە پەستان لەئارادابێت
لەئوردنو سعودیەشەوە لەڕێگای بای باشوری خۆرئاواو باشورەوە ،
بەگشتی بای باکورو باکوری خۆرئاوا کە بەبای شەماڵ ناسراون نابنه هۆکاری خۆڵبارین هەروەها بای باکوری خۆرهەڵات دژە خۆڵبارینەو بەهەموو شێوەیەک ڕێگری لێده کات هەروەها ئاڕاستەی بای باکوری خۆرهەڵاتو خۆرهەڵاتی ڕێگرن لەهاتنی خۆڵبارین بۆ ناوچه کە ،
هۆکاره کانی ڕودانی خۆڵبارین ئەمانەن :
یەکەم / بوونی وشکە ساڵی و کەمی شێ لەناوچەیەکی بەرفراوانو بیابانەکان
دووەم / کەمی ڕووپۆشی سەوزایی یان نەبوونی
سێیەم / گۆڕانی کەشو هەوا چەندی زیاد کات دیاردەی خۆڵبارین توندتر دەکات و زیاتر دەکات ئەویش بەهۆی زیاد بوونو فروان بوونی دیاردەی بیابانبوونو بەوشکی و کەمبوونەوەی شێ.
گرنگ /خۆڵبارین بەهیچ شێوەیه ک ناتوانین کۆنتڕۆڵ کەین لەناو خۆمان بەڵام وڵاتانی سەرەوە دەتوانن کۆنتڕۆڵی کەن ئەویش بەیەکگرتنی هەمویان و هەمانگیان بە زیادکردنی پشتێنەی سەوزایی لەبیابانەکانیان ،
ئێمە تەنیا دەتوانین بەزیاد کردنی ڕێژەی سەوزایی بۆ ئاستی ستاندارد کەمی کەینەوە تاڕادەیه ک و وەدەتوانین ئەو تۆزو خۆڵەی لەناو خۆماندا دروست دەبێت ڕێگری لێکەینو کۆنتڕۆڵی کەین
ئەگینا بەگشتی خۆڵبارینمان پێ لەناو ناچێ و کۆنتڕۆڵ ناکرێت .