دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 1 هەفتە

نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران دەنگۆی مردنی نەخۆشێک کە پزیشكیان نەشتەرگەری بۆ کردبوو رەتدەکاتەوە

هەرێم نیوز 

هەواڵی مردنی یەکێک لەو نەخۆشانەی مەسعوود پزیشكیان نەشتەرگەری بۆ کردبوون، لەلایەن راگەیاندنی نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانەوە رەتکرایەوە. 

لە کاردانەوە بە هەندێک هەواڵی بڵاوکراوە سەبارەت بە چالاکییە پزیشکییەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری
ئێران ، جێگری بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەسعوود پزیشكیان ڕایگەیاند،  نەشتەرگەریی هەردوو نەخۆشەکەی تەبریز "بە سەرکەوتوویی لە لایەن بەڕێزیانەوە ئەنجام دراون و هەردوو نەخۆشەکە باری تەندروستی تەواوە".

هەروەها نووسینگەی مەجید نەسیرپوور، نوێنەری پارێزگای سەراب، سەبارەت بە هەواڵی مردنی نەخۆشێک کە لەسەر دەستی پزیشکان لە تەورێز نەشتەرگەری بۆ کرابوو، ڕایگەیاند، هەواڵەکە "ساختە" یە.

رۆژی 23ـی ئەم مانگە، مەسعود پزشکیان لە شاری تەبریز دوو نەشتەگەری دڵی بۆ دوو هاوڵاتی ئەنجامدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP