دواین هەواڵ

ئابوری‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

هاوبەشێکی بانکی ڕافیدەینی عێراق سەدان ملیۆنی بەقاچاغ بردە دەرەوە

هەرێم نیوز
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەڵێت: " کۆمپانیای کی کارد، کە هاوبەشی بانکی رافیدەینە نزیکەی 500 ملیۆن دۆلاری بە قاچاخبردووە بۆ وڵاتات".

 رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ڕایگەیاند: "کۆمپانیای کی کارد، کەوا هاوبەشی بانکی رافیدەینە بۆ دەرکردنی کارتی بانکی و مانگانە موچەی حەوت ملیۆن موچەخۆر دەدات".
باسی لەوەشکرد: "نزیکەی 500 ملیۆن دۆلاری بە قاچاخبردووە بۆ ئیمارات، ئوردن و تورکیا و وڵاتانی دیكە".

هاوکات عەزیز ئەحمەد جێگری بەرێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گووتی: "هیوادارم ئەم بابەتە روونی کردبێتەوە کە بۆچی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەشداریکردنی بانکی رافیدەین نەبوو لە پرۆژەی هەژماری من".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP