هەرێم نیوز
هۆشیار زێباری ڕایگەیاند: “سزادانی به كۆمه‌ڵ و برسیكردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بەبێ سزا تێناپەڕێت”.
ئەمڕۆ سێشەممە، هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: “بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کاتێکی زۆر ناخۆشدایه”.
ئاماژە بەوە دەدات: “سزادانی به كۆمه‌ڵ و برسیكردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به پاساوی دارایی و كارگێڕی له كاتێكی زۆر ناخۆشدایه و به‌بێ ئه‌نجام و به‌بێ سزادان تێپه‌ڕ نابێت”.
جەختی لەوەشکرد: “ئێمه له شاری خه‌ونه‌كان -یۆتۆبیا- ناژین و مێژووی سیاسیشمان ئاماژە بەوە دەکات کە دەستدرێژکار سزا دەدرێت”.