هەرێم نیوز
بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوە دەچێت.
کۆبوونەوەکە کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ی6ی2025، لە هۆڵی مامۆستا سەعد عەبدوڵلا، لە هەولێر دەکرێت و تا کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.
لە کۆبوونەوەکەدا سێ بڕگە تاوتوێ دەکرێن:
بڕگەی یەکەم:
بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بو بابەتی مووچەی مووچەخورانی هەریمی کوردستان.
ئەم بابەتە لەلایەن بەڕێزان سەرۆکی دیوان و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەنجوومەن دەخرێتە ڕوو.
بڕگەی دووەم:
خستنەڕووی نووسراوی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە ژمارە (1597) لە 29ی4ی2025، تایبەت به پێشنیازیان بو جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (148) لە 12ی3ی2025، لە سەر کوڕ و کچی شەهیدان، تایبەت بە لێخوشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیری.
ئەم بابەتە لەلایەن وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ ئەنجوومەن دەخرێتە ڕوو.
بڕگەی سێیەم:
خستنەڕووی ناوەرۆکی نووسراوەکانی سەروکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە (16771) لە 8ی12ی2014، و ژمارە (1237) لە 26ی1ی2025 و ژمارە (4170) و ژمارە (4173) لە 08-04-2025، پشتبەست بە نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ژمارە (1419) لە 24ی2ی2025، تایبەت بە گرێبەستی کارمەندان لەسەر بودجەی پەرەپێدان و داهات و پێشینەی بەردەوام و کرێی ڕوژانه.
ئەم بابەتە لەلایەن سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیرە پەیوەندیدارەکانی پلاندانان، تەندروستی، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن؛ بۆ ئەنجوومەن دەخرێتە ڕوو.