هەرێم نیوز
وەزیری دارایی ڕایگەیاند، تائێستا ئاماژه‌ی ناردنی پاره‌مان بۆ نه‌هاتووه، ئەگەریش پاره بێت له 24 كاتژمێردا دابه‌شی ده‌كه‌ین.
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "ناتوانم زانیارییه‌ك بده‌م كه لێی دڵنیا نه‌بم. له هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی متمانه‌پێكراوه‌وه هیچمان پێنه‌گه‌یشتووه، له‌نێو عێراق و ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت پێش جه‌ژن مووچه بدرێت" .
باسی لەوەشکرد: "هێشتا پشكی خۆمانمان پێنه‌دراوه. هه‌ر كاتێك پاره بنێردرێت، له 24 كاتژمێردا مووچه دابه‌ش ده‌كه‌ین. به‌ڵام هێشتا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به وه‌زاره‌تی دارایی عێراق نه‌دراوه بۆ ناردنی مووچه".
ئەوەشی خستەڕوو: "به‌غدا وا هه‌ژماری كردووه كه ئێمه هه‌موو رۆژێك نه‌وتمان به 70 دۆلار فرۆشتووه، ده‌ڵێت، پشكی خۆتان ته‌واو بووه".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئه‌وه‌ی له سه‌ردانه‌كانماندا بۆ به‌غدا تێگه‌یشتووین، عێراق نایه‌وێت هه‌رێمی كوردستان پێشبكه‌وێت. دژی پێشمه‌رگه و سه‌ربازییمانه، دژی په‌یوه‌ندییه‌كانمانه".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، "ده‌توانم بڵێم 90٪ـی داواكارییه‌كانی به‌غدامان جێبه‌جێ كردووه. زۆر به شه‌فافیه‌ته‌وه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا كردووه، به‌ڵام به‌غدا زۆر سته‌مكارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كات".