دواین هەواڵ

ئابوری‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق: بڕیاره‌كه‌ی ته‌یف سامی سیاسیه‌ نایاسایی و ده‌ستوورییە

هەرێم نیوز
 سەرۆکی لیژنه‌ی یاسایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئه‌م بڕیاره‌ ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق به‌ته‌واوی نایاسایی و ناده‌ستوورییه‌.

 ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، نووسراوه‌كه‌ی ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق به‌ته‌واوی نایاسایی و ناده‌ستوورییه‌، هۆكاری بڕیاره‌كه‌ش سیاسییه‌ و زیاتر په‌یوه‌ندی به‌ بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەکردنییه‌وه‌ هه‌یه‌.

ئاشکراشیکرد، ەگوێرەی دەستووری عێراق ئەو بیرە نەوتانەی کە لەدوای ساڵی 2003 دەدۆزرێنەوە بە پلانی ستراتیژی هاوبەش لەنێوان حکوومەتی فیدراڵ و مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت بەڵام دەرهێنانی نەوت لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە سەرپەرشتی دەکرێت و دادگاش لەماوەی رابردوودا دەستووریبوونی گرێبەستییەکانی نەوتی هەرێمی کوردستانی سەلماندووە.

ئاماژەی بەوەدا، پێویستە حکوومەتی فیدڕاڵی پابەندی ئەو گرێبەستانە بێت، کە لەنێوان کۆمپانیاکان و حکوومەتی هەرێم واژۆکراون، سەبارەت بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانیش، هیچ گرفتێکی یاسایی نییە وەک چۆن نەوتی هەرێمی کوردستان بەشێکە لەنەوتی عێراق بانکەکانیش بەشێکن لە سیستەمی بانکی لەچوارچێوەی عێراق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP