دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

ئەمریکا لە چەند بنکەیەک لە ڕۆژئاوا کشایەوە

هەریم نێوز

بەرپرسێکی ئەمریکا ئاشکرایدەكات: (500) سەربازی وڵاتەكەی له سوریا کشێنراونەتەوه و له ماوەی چەند هەفتەی رابردوشدا دوو بنکەی سەربازی داخراون و بنکه ی سێیەمیش رادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات کراوه .

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا كە قسەی بۆ (Alarabiya English) كردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، دووبارە جێگیرکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بەشێوەیەکی سەلامەت و دیراسە بۆ كراو و، لەسەر بنەمای بارودۆخی مەیدانی دیاریکراو، ئەنجام دەدرێت.

پێشتریش تۆم باراک، نێردەی ئەمریكا بۆ سوریا پلانێکی بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا ئاشکرا کردو، لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "ئێن تی ڤی" تورکی رایگەیاند: لە هەشت بنکەوە تەنها یەك بنكەی سەربازی دەهێڵینەوە.

سەبارەت بە پشتیوانی ئەمریکاش بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات، باراک جەختیكرد، هەسەدە هاوپەیمانی واشنتۆنەو هاوكارییەكانیشی لە چوارچێوەی هاوكاریكردنی هاوپەیمانێكيدایە، ئەم پرسە بەلای كۆنگرێسی ئەمریكاوە زۆر گرنگە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP