هەرێم نیوز
مەفرەزەکانی نوسینگەی كوردساتی بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی باندێکی پێنج کەسی دزینی ماتۆڕسکیلیان دەستگیرکرد کە لەچەند شوێنێکی شاری سلێمانی ماتۆڕسکیلیان دزیبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمار کرد کە ماتۆڕسکیلیان لێدزرابوو، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی كوردساتی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیر بکرێن.
ئاماژە بەوەشدراوە، تۆمەتباران ( د، و، ف - گ، ک، ع - ڕ، ع، ص - أ، ز، ص - ب، د، ن) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.