دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی وەرگرتنی پارەی جەژنانە بەناوی ژینگەپارێزەران دەستگیرکران

هەرێم نیوز
پۆلیسی سلێمانی 2 تۆمەتبار بە تۆمەتی وەرگرتنی پارەی جەژنانە لە هاووڵاتییان بۆ ژینگەپارێزانی دەستگیرکران.

 ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: "پاش ئاگاداربوونی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی بەڕێوەبەرایەتیمان بەهەستانی دوو کەس لەشاری سلێمانی، گەڕەکی بەختیاری بەکۆکردنەوەو وەرگرتنی پارەی جەژنانە لەهاووڵاتیاین بەناوی کۆمپانیای پاکەرەوەوە"

ئەوەشی خستەڕوو: "دەستبەجێ مەفرەزەکانیان ئامادەی شوێنی ئەو هەڵسوکەوتە تۆمەتکارییە بوون و توانرا 2 تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستبگیرێت بەسەر ئەو بڕە پارانەدا کە وەرگیرابوون".

گووتی: "پاش ڕادەستکردنیان بەبنکەی پۆلیسی بەختیاری و پاش ئەوەی دانیاننا بەئەنجامدانی تاوانەکەدا و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند هەر2 تۆمەتباری بەڕەگەزنامە عەرەب ، هەریەک لە (م، ج، م - ض، ص، ن) ڕاگیران و لێکۆڵینەوە لەبابەتەکە بەردەوامە".

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت: "بەپێویستی دەزانین لێرەوە هاووڵاتیاین و دانیشتوانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی ئاگاداربکەینەوە، بۆ ڕێگرتن لەدووبارەبوونەوەی ئەم هەڵسوکەوتە تۆمەتکارییە بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە بکەن و لەئەگەری ئاگاداربونیان لەئەنجامدانی هێڵەگەرمەکانی( 104 ٫ 105 ٫ 100) ئاگاداربکەنەوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP