دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

وتەبێژی بارەگای بارزانی: برسیی کردن، توندترین شێوازیی تیرۆرە

هەرێم نیوز
خالیدە خەلیل ڕایگەیاند: “برسیی کردن، توندترین شێوازیی تیرۆرە, هەر سیستەمێکی ستەمکارانە کە چەکی برسێتیان بەکارهێنا، لە کۆتاییدا ڕووخان”.

 خالیدە خەلیل، وتەبێژی بارەگای بارزانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: “گۆڕینی مووچەی فەرمانبەران بۆ چەکێکی سیاسی، پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە و تەنانەت تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە”.
وتەبێژی بارەگای بارزانی ئاماژە بەوە دەدات: “برسیی کردن، توندترین شێوازیی تیرۆرە کە هاوڵاتییانی بێتاوان بەر لە شەڕکەران دەپێکێت”.
دەشڵێت: “وەک خۆسێ موخیکا دەڵێت: مێژوو فێرمانی  کردووە، هەر سیستەمێکی ستەمکارانە کە چەکی برسێتیان بەکارهێنا، لە کۆتاییدا ڕووخان”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP