هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان ده‌ستگیركرد كه کەسێکی ته‌مه‌ن 37 ساڵانی لە قوشتەپە کوشت.
پۆلیسی هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه: "دوای ئەوەی کاتژمێر 6ی بەیانی ئەمڕۆ 11ی 6ی 2025 لە قەزای قوشتەپە لە ڕووداوێکی تەقەکردن ئاگادار کراینەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوه‌كه، دوای لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت کەوا هاووڵاتییەک بە ناوی (ئ، ن، ع) تەمەن (37 ساڵ) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی دوو ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ کەسێک کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتە کوژراوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، تۆمەتبار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر کرا و ئێستاش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوەتە دادگا.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه كوژراوه ناوی (ئاواره ناسیح)ه و دوو ساڵ پێش ئێستا بە ئۆتۆمبێل له كوڕێكی داوه و و سه‌رئه‌نجام کوڕەکە گیانی لەدەست داوە و دوای ڕووداوه‌كه ئاواره زیندانی کراوە و له دانیشتنێكدا كۆتاییان به كێشه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ماڵی ئه‌و كوڕه هێناوه، بەڵام ئەمڕۆ باوکی ئه‌و كوڕه شەش فیشه‌كی بە ئاوارەوە ناوە و كوژرا، بكوژه‌كه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و دانیشتوی یه‌كێكه له كه‌مپه‌كان.